کوردستانی
خوێندكاران داوایه‌كى جیاواز له وه‌زیرى په‌روه‌رده ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی، ئه‌وانه‌ى له تاقیكردنه‌وه‌ى نشتیمانى له یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت ده‌رنه‌چوونه و نمره‌كه‌یان له چله‌كاندایه داوا ده‌كه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده بڕیارێك ده‌ربكات كه نمره‌یان پێبدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئه‌یلوولى 2024، به‌شێك له خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا داوایان كرد، وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ ئه‌مساڵى خوێندن بڕیارێك له سوودى ئه‌واندا ده‌ربكات.
راشیانگه‌یاند "دواكه‌وتنى خوێندن و بایكۆت، ئه‌مساڵ گرفتى بۆ خوێندكاران درووستكردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن 10 نمره بدرێت به‌و خوێندكارانه‌ى له تاقیكردنه‌وه‌ى نشتیمانییدا له بابه‌تێك یان دوو بابه‌ت ده‌رنه‌چوون و نمره‌كه‌یان له چله‌كاندایه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌یه‌ن، ئه‌وه له داهاتوودا خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان".
پ ح ع