کوردستانی
حكومه‌ت به‌ربه‌ست بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكیكار له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نێت "حكومه‌تى هه‌رێم به‌ربه‌ست بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن دروستده‌كات به هه‌بوونى كۆمه‌ڵیك ئاله‌نگارى و به پلان ده‌یه‌وێت پاشاگه‌ردانى له پرۆسه‌ى خوێندن دروستبكات وه‌ك ده‌بینرێت په‌روه‌رده چۆن شكستى هێناوه".
دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكیكار له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى بۆ مه‌ودا میدا رایگه‌یاند "گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئه‌وان وه‌ك مامۆستایان حكومه‌تى هه‌رێمه كه به‌ربه‌ست بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن دروستده‌كات به‌وه‌ى 38 هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژى توڕه كردووه به گرێبه‌ستێكى چه‌واشه‌كارییان كه ده‌بوو هه‌میشه‌یی بووایه، هاوكات ئه‌و بهڵیننانهى درا به مامۆستایان كه پله به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، نه‌یبرده سه‌ر و جێبه‌جێى نه‌كرد".
وتیشى "هه‌روه‌ها بڕیار بوو ئه‌و مهنههجانهى له پرۆگرامى خوێندندا نا پێویستن بگۆڕدرێن، ئه‌وه‌شى نه‌كردووه و ناوه‌نده‌كانى خوێندنیش به شپرزه‌یی ماوه‌ته‌وه و نوێكارییهكى ئه‌وتۆی تێدا نه‌كراوه، بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم نه‌ك كه‌مته‌رخه‌م، به‌ڵكو هۆكارێكى یه‌كجار گه‌وره‌یه كه مامۆستایان بایكۆت بكه‌ن و نه‌ڕۆنه هۆڵه‌كانى خوێندن".
پ ح ع