کوردستانی

رێککەوتنێك باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێککەوتنێك باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

مه‌ودا میدیا-

ھاوسەرۆکی پەیەدە، رایده‌گه‌ینێت "رێککەوتنی ئەمنیی له‌ نێوان تورکیا و عیراق سەروەریی عیراق پێشێل دەکات و باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە"، ده‌شڵێت "ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه‌ لە ناوبردنی ھەموو کوردەکانە و پێویستە لایەنەکانی کوردستان یەک ھەڵوێست بن".

ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئاشكرایكرد "رێککەوتنی رۆژى 15ى ئابى 2024، كه‌ لە نێوان ئەنقەرە و بەغداد ئیمزاکرا، ھاوشێوەی رێککەوتنی ئەدەنەیە کە لە ساڵی 1998 لە نێوان تورکیا و سووریا ئیمزاکرا".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "رێککەوتنەكه‌ سەروەریی عیراق بە تەواوی پیشێل دەکات و شەرعیەت دەدات بە داگیرکاریی تورکیا".

روونیشیكرده‌وه‌ "هه‌روه‌ها لە سەر بنەمای لەناوبردنی کورد دارێژراوە و باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە و گۆڕانکاری دیمۆگرافی دروستدەکات".

هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌ هۆشدارى ده‌داته‌ لایه‌نه‌كانى كوردستان و رایگه‌یاندووه‌ "لە پرۆژەی گەورەی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، تورکیا ئامانجی لەناوبردنی ھەموو کوردەکانە و پێویستە دەستبەجێ گەل و لایەنەکانی کوردستان یەک ھەڵوێستیان ھەبێت و ئاگاداری ئەو پیلان و رێککەوتنانە بێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان