کوردستانی
جووتیارێك دیار نامێنێت و گومان له لایه‌نێك ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شەوی رابردوو له درەنگ وه‌ختدا جووتیارێکی کورد له سنوورى پارێزگاى کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەڕفێنرێت، كه گومان له‌وه ده‌كرێت داعش ئه‌و جووتیاره‌ى رفاندبێت.
ئه‌و جووتیاره کورده لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکەی لە گوندی کتکەی سنووری ناحیەی پردێى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك کارى كردووه و دواتر چەند چەکدارێک كه نەناسراو بوونه رفاندوویانه.
جوتیاره‌كه ناوی (رابەر حوسێن)ه و تەمەنی 31 ساڵە، كه‌سوكاره‌كه‌ى هۆكارى رفاندنه‌كه‌ى نازانن و بە دوایدا ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كو بیدۆزنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردووش‌دا رێكخراوى تیرۆرستى داعش له‌و ناوچانه‌دا چالاكى هه‌بووه.
پ ح ع