کوردستانی
به مهبهستى وهرگرتنى زهوى، ئهم جۆره كهسانه ئاگادار دهكرێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانییەکانی سلێمانی به مهبهستى وهرگرتنى زهوی ئەو فەرمانبەرانە ئاگادار دەکاتەوە کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن و هەشت ساڵ خزمەتیان هەیە، با فۆڕمی وەرگرتنی زەوی وەربگرن و پڕى بكهنهوه.
له ئاگادارینامهیهكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دهڵێت "لیژنەی دابەشکردنی زەویی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخانیان هەیە".
دهشڵێت "کەسانی ئاماژەپێکراو ئەگەر خزمەتی هەشت ساڵیان هەبوو، لەماوی دوو رۆژدا دەبێت کەسێک بنێرن سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی".
له ئاگادارینامهكهشدا هاتووه "ئەو کەسەی بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەنێردرێت دەبێت (وەکالەت عامە) یاخود تایبەتی فەرمانبەرەکەی هەبێت، هەروەها پێویستە وەکیلەکە کارتی زانیاریی، کارتی نیشتمانیی خۆی و هاوسەری و مناڵی فەرمانبەرەکەی پێبیت".
پ ح ع