کوردستانی
ئه‌مڕۆ شارێك له نه‌هامه‌تى رزگارى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه8ى ئه‌یلوولى 2024، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنرێت و به‌وه‌ش كێشه‌ى كه‌م ئاوى له شاره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر گەورەترین پرۆژەی ئاوه لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە دروستده‌كرێت.
پرۆژه‌كه بە گوژمەی نزیکە 480 ملیۆن دۆلار رادەگەیه‌ندرێت و 20 عەمباری دەبێت، كه دەتوانێت نزیکەی 300 هەزار مەتر سێجا ئاو کۆگا بکات و لە کاتژمێرێكدا 20 هەزار مەتر سێجا دەپاڵوێت.
له پاش تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر، کێشەی کەم ئاوی لە پارێزگاكه چارەسەر ده‌بێت و هاوڵاتییانیش رزگاریان ده‌بێت له نه‌هامه‌تى نه‌بوونى ئاو و خۆپیشاندانى به‌رده‌وام له سه‌ر ئه‌و گرفته.
پ ح ع