کوردستانی
بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى زیندانییانی هەرێم دەردەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیارى لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانییانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت، و بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیاره‌كه به‌شێك له زیندانییه‌كان ده‌گرێته‌وه و لیستێک رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە".
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "به مه‌به‌ستى ده‌ركردنى بڕیارى لێبوردنى تایبه‌ت بۆ به‌شێك له زیندانییانى هه‌رێمى كوردستان، لیژنەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی داد، تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێکهێنراوە".
وتیشى "بڕیاره‌كه ئه‌و زیندانییانه ده‌گرێته‌وه كە نەخۆشیی قورسیان هه‌یه وەک شێرپەنجە، جەڵتە، تەمەن زۆر، چونكه هەندێکیان توانای جووڵەیان نەماوە، بۆیه باشترە ئازاد بکرێن و بارگرانیش لەسەر زیندانییەکان کەم دەبێتەوە".
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنى ئه‌و زیندانییانه‌ى كه بڕیارى لێبوردنى تایبه‌ت ده‌یگرێته‌وه، ئیحسان عەبدولرەحمان، روونیكردووه‌ته‌وه "له لایه‌ن لیژنەیەکی پسپۆره‌وه پشکنینیان بۆ ده‌كرێت دیاریده‌كات كه كان زیندانییه شایستەیه یاخود نا".
زیاتر وتى "چه‌ند رۆژێكه لیستێکیان له زیندانییان ناردووه بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تاوه‌كو لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربچێت و بڕیاریشە لیستێكی تر ئامادە بکرێت و بینێرن بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم".
پ ح ع