کوردستانی

پیاوێك و دوو ژن هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێك و بڕێكى زۆر پاره‌ى ده‌به‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێك و دوو ژن هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێك و بڕێكى زۆر پاره‌ى ده‌به‌ن

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى سلێمانى به‌ تۆمه‌تى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵێك و وه‌رگرتنى بڕى 30 ملیۆن دینار به‌ زه‌برى چه‌قۆ و هه‌ڕه‌شه‌، پیاوێك و دوو ژن ده‌ستگیر ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە سێ کەس چوونەتە ناو ماڵەکەیەوە و بە زەبری چەقۆ و ھەڕەشە نزیکەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا ھەر سێ تۆمەتبارەکە بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا کە پیاوێک و دوو ژن بوون، دەستگیرا بەسەر بڕێک پارەدا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان