کوردستانی

لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ ئێستادا كه‌ نه‌خۆشى كۆلێرا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ته‌ندروستى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى به‌ به‌رده‌وامى بڵاوده‌كاته‌وه‌ و لیژنه‌كانى قاپمقامیه‌تى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ مه‌به‌ستى رێگریكردنى زیاتر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌ ئێستادا وه‌ك لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت تا چه‌ند هه‌ڵمه‌ته‌كانى به‌دواداچوونیان چڕكردووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى رێگرى كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێرا، ئازاد نه‌بى، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندروستیی و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له‌ قایمقامیه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان هه‌ڵمه‌تى به‌دواداچوونه‌كانیان به‌ به‌رده‌وامى له‌ رێگه‌ى لیژنه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌ ئێستاشدا هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه‌ چڕتر كردووه‌ته‌وه‌".

وتیشى "سه‌ردانى شه‌معه‌كانى ئاویان كردووه‌ و ئه‌وانه‌ى نایاسایین دایانخستووه‌ و ئه‌وانه‌شى یاسایین به‌ به‌ڵێننامه‌ پابه‌ندیان كردوون كه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ نه‌فرۆشن به‌ هاوڵاتییان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ دواى نه‌مانى نه‌خۆشى كۆلێراش و به‌ به‌رده‌وامى به‌دواداچوون و هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامى ده‌بێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan