کوردستانی
كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشكراكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
بەپێی وتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق هەركات حكومەتی هەرێم كەموكوڕییەكانی لیستی مووچە چارەسەر بكات، راستەوخۆ حكومەتی عیراق مووچەی مانگی هەشت رەوانە دەكات.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەغدا داوای لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەو كەموكوڕییانەی لە لیستی مووچەدا هەیە چارەسەریان بكات، ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی هەرێمن بۆئەوەی پارەی مووچەی مانگی هەشت بنێرن".
وتیشی"ئێستا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بە چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانی لیستی مووچە حكومەتی هەرێم ناچار بكات كە لە ماوەی چەند رۆژێكدا تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەمڕۆ بە وردی لە بارەی سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بە مووچە گفتوگۆ لە نێوان ئەنجومەنی وەزرایی ئابوری عیراق و حكومەتی هەرێم كراوە پێدەچێت بەم نزیكانە كۆتایی بە كێشەی مووچە بێت".
ئ پ