کوردستانی

تیرۆرستێكی مەترسیداری داعش دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیرۆرستێكی مەترسیداری داعش دەستگیركرا


ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی عیراق رایگەیاند، لە بەغدا تیرۆریستێكی مەترسیداری داعش و كەسێكی دیكەشیان دەستگیر كردووە كە بە پلەی سەربازیی ساختە و بەناوی نزیكییەوە لە سودانی سەدان كاری نایاسایی كردووە. 

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە، تیرۆرستەكە دانی بەوەدا ناوە كە لە ساڵی 2014 كاتێك موسڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە، ژمارەیەكی زۆر ئەفسەر و فەرماندە ئەمنییە دەستگیركراوەكانی عیراقی گوللـەباران كردووە.

باسی لەوەشكردووە، كەسێكیشیان دەستگیركردووە كە بە پلەی ساختەی لیوا و بەناوی نزیكی لە سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە لە زۆربەی دامەزراوە حكومییەكان موڵەت و رەزامەندی بۆ پرۆژەكانی وەربەرهێنان وەرگرتووە و دواتر بە سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی فرۆشتووەتەوە لەكاتێكیشدا دەستگیریانكردوە كە سەرقاڵی مامەڵەی وەرگرتنی پارچەیەك زەوی ستراتیژی بووە لە بەغدا.
ئ پ   

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان