کوردستانی
هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە قەدەغەكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وزاری ئابوریی عیراق لەگەڵ حككومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە بۆ سەرتاسەری عیراق.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند"لە كۆبوونەوەكەدا پێداگریی زۆریان كردووە لە پێناو ئەوەی پاڵپشتی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بكرێت و رێگری بكرێت لە هاوردەكردنی تەماتەی وڵاتانی دیكە، ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ جوتیارانی ناوخۆ".
وتیشی"بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە دەبێتە دەرفەتێك بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و دەتوانن بە ئاسانی لە ناوخۆدا ساغی بكەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "پشتگیری لە هەر بڕیارێك دەكەن كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان بە گشتی و جوتیاراندا بێت، ئەم بڕیارەش گرنگە بۆئەوەی بتوانن پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستن و پێویستیان بە دەرەوە نەبێت".
ئ پ