کوردستانی
ئەمڕۆ ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئەمڕۆ وردبینیكردن لە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواو دەكرێت و دواتریش بۆ هەریەك لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "كاری وردبینیكردن بۆ لیستی ناوی وانەبێژان ئەمڕۆ تەواو دەكرێت، دواتر دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و دوای ئەویش دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و لەوێشەوە بۆ گەنجینەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەنێردرێت".
وتیشی "تا 25ی ئەیلول، واتا یەكەم رۆژی وەزری نوێی خوێندن پێویستە سەرجەم رێكارەكان تەواو بكرێن و بۆ مانگی تشرینی یەكەمیش یەكلایی بووەتەوە كە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ لە خەرجییەوە دەچێتە نێو لیستی مووچە و لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارەوە دەبێتە 18 ملیار دینار".
بەپێی ئەو لیستانەی كە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراون، 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن كە سەرجەمیان دەكرێنە گرێبەست و مووچەكانیشیان لە داهاتی ناوخۆ پڕدەكرێتەوە.
ئ پ