کوردستانی
به‌م تۆمه‌ته پۆلیس دوو كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى دوو كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵى گه‌وره‌یان دزیوه و له به‌رده‌م دادوه‌ریشدا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه ده‌ستگیر بكرێن و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداناوه".
راشیگه‌یاندووه "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ئـ، ك، أ له‌دایكبووی 1996- س، گ، ر له‌دایكبووی 1997) به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
پ ح ع