کوردستانی

له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كاسبكارانى ناوبازاڕ كارێك ئه‌نجام ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كاسبكارانى ناوبازاڕ كارێك  ئه‌نجام ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ مه‌به‌ستى رێکخستنەوەی ناوبازاڕ لەگەڵ خاوەن عەرەبانه‌ و ده‌ستگێڕه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "رێكخستنه‌وه‌كه‌ به‌جۆرێك ده‌بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كاسبكاره‌كاندا بێت".

قائیمقامی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری خاوەن عەرەبانەکانی ناوبازاڕەکانی سلێمانی کۆبووەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە کۆبونەوەیەکدا باسیان لە رێکخستنی زیاتری ناو بازاڕەکانی سلێمانی کرا، کە لە بەرژەوەندی دووکاندار و خاوەن عەرەبانە و دەستگێڕەکان بێت، بەجۆرێک نەبێتە هۆی بێزاری و رێگری لە هاتوچۆی هاوڵاتییان و ئەو کەسانەی سەردانی بازاڕەکان دەکەن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "گرنگی زیاتر بە لایەنی سەلامەتی بدرێت و هەموو کاسبکارێک پابەندبێت بەو کات و شوێنەی بۆ کارکردن بۆی دیاریکراوە".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ "هەرچی لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی سلێمانیدا بێت کەمتەرخەم نابن و رێگەش نادەن هیچ کەسێک لەدەرەوەی رێنماییەکانی کارکردن کار بکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan