کوردستانی

عیراق 77 بارەگای حزبە كوردییەكانی ئێرانی داخستووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


  عیراق 77 بارەگای حزبە كوردییەكانی  ئێرانی داخستووە


مەودا میدیا- 
بەپێی وتەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق، تا ئێستا77 بارەگای پارتە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران داخراون. 

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند "وڵاتەكەی نزیكەی 77 بارەگای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داخستووە و دواتر بارەگاكان رادەستی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور كراونەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە "دوای داخستنی بارەگاكان، ئەندامانی ئەو گرووپانە گواستراونەتەوە بۆ شەش كەمپی جیاواز لە هەولێر و سلێمانی و چەكە قورسەكانشیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كراون ".

باسی لەوەشكردووە "عیراق كار بۆ ئەوە دەكات كە بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپانە لە وڵاتی سێیەم نیشتەجێ بكات".  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan