کوردستانی
به‌هۆى ته‌قینى تانكییه‌كى نه‌وته‌وه، كارمه‌ندێكى ته‌ندروستی سووتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆى ته‌قینى تانكییه‌كى نه‌وته‌وه له كاتى له‌حیمكردندا، له قه‌زاى زه‌ڕایه‌ن، هاوڵاتییه‌ك به‌ته‌واوى سووتا و له ئێستادا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سووتاوى له سلێمانى كراوه.
كه‌مال محه‌مه‌د، به‌رپرسى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ره‌ئوف به‌گ له قه‌زاى شاره‌زوور بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كه‌مێك پێش ئێستا هاوڵاتییه‌ك كه كارمه‌ندى ته‌ندروستییه و له‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌وام ده‌كات، له كاتى له حیمكردنى تانكى نه‌وتدا، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تانكییه‌كه، برینداربوو".
وتیشى " كارمه‌نده‌كه‌ى ته‌ندروستى ناوى (یه‌حیا محه‌مه‌د سه‌عید)ه و له كاتى ئه‌ركدا نه‌بووه و له ماڵه‌وه بووه، وه له كاتى ته‌قینه‌وه‌ى تانكییه‌كه‌دا فڕێى داوه‌ته خواره‌وه و به ته‌واوى هه‌موو گیانیشى سووتاوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دواى ئه‌وه‌ى گه‌یه‌ندرایه هۆبه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ره‌ئوف به‌گ و ئه‌نجامدانى رێكاره سه‌ره‌تاییه‌كان، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سووتاوى له سلێمانى كرا".
پ ح ع