کوردستانی
ئەوقاف سهبارهت به پرسه 16 رێنمایی دەردهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر رایدهگهیهنێت "بۆ باشتر ئیدارەدان و بەڕێوەچوونی پرسە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لێژنەیەكی تایبەتی بۆ ئەو بەمەبەستە پێكهێنرا و لە یەكەم كۆبوونەوەی خۆیدا، ئەو لێژنەیە 16 خاڵی وەك رێنمایی دەرکرد".
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییهكه بڵاویكردووتهوه "لێژنەی دانانی رێنمایی بۆ بەڕێوەبردنی پرسە، لە کۆبوونەوەکەدا 16 خاڵی وەک رێنمایی بۆ مزگەوتەکان و قورئانخوێنەکان و هاوڵاتییان دەرکرد".
ئهوهش هاتووه "لە رێنماییەكاندا، پرسە هەر یەك رۆژە و بۆ هەر قورئانخوێنێك 75 هەزار دینار دیاریكراوە، كە دەبێت قورئانخوێن باجی ئەوقاف و كاروباری ئایینیشی هەبێت".
له راگهیهندراوهكهدا، جەخت لە پابەندبوونی مامۆستایانی ئایینی و قورئانخوێنەكان و هاوڵاتییان بەو رێنماییانە کراوهتەوە، كە هەر مزگەوتێك لە هۆڵی پرسە و هەر قورئانخوێنێك پابەندی ئەو خاڵانە نەبێت، كە دیاریكراون، رووبەڕووی لێپرسینەوەی كارگێڕی و یاسایی دەبێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتییهكه ئاماژهى بهوهشداوه "رێنماییەکان بەسەر تەواوی ئەو مزگەوتانەدا دابەش دەكرێت، كە پرسەی تێدا دەگێڕدرێ، هەروەها دەبێت رێنماییەكان لە شوێنێكی بەرچاوی مزگەوت هەڵبواسرێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بیبینن".
روونیشیكردووهتهوه "هاوڵاتییان دەتوانن سکاڵا و سەرنج و تێبینییەکانیان لەڕێی ئەوقافەکانەوە بگەیەننە لێژنەی ناوبراو، بۆ کاری پێویست و بۆ هەر لێپرسینەوەیەکی کارگێڕی و یاسایی، کە پێویست بکات".
پ ح ع