کوردستانی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا"کەوتووەتە نێوان دوو بارهەڵگرەوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن كە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا روویدا، كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "رووداوەكە لە نێوان دوو بارهەڵگردا روویداوە كە یەكێكیان عیراقی بووە و لە تەنیشتی بارهەڵگرێكی تری ئێرانی وەستاوە بۆ بەتاڵكردنی ئەو بارەی كە پێی بووە، كاتێكیش شۆفێری بارهەڵگرە عیراقییەكە ئۆتۆمبێلەكەی راگرتووە و دابەزیوە، پاش كەمێك بارهەڵگرەكەی كەوتووەتە جووڵە، ئەویش ویستوویەتی سەركەوێت و ئۆتۆمبێلەكەی بگرێتەوە، بەڵام كەوتووەتە نێوان هەردوو بارهەڵگرەكە و گیانی لەدەستداوە".
راشیگەیاند "ئەو شۆفێرەی كە گیانی لەدەستداوە عیراقی بووە و سەرپێچییەكەش هەر بەهۆی خۆیەوە بووە، چونكە لەو كاتەی بارهەڵگرەكەی راگرتووە، هاندبرێكی ئۆتۆمبێلەكەی رانەكێشاوە".
پ ح ع