کوردستانی

كاتى دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دواده‌خرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دواده‌خرێت

مه‌ودا میدیا-
 
ئه‌گه‌رچى بۆ ده‌سپێكردنى بانگەشەى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه‌ 16ى ئه‌م مانگه‌ دیاریكراوه‌، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك دوابخرێت.

له‌ ئێستادا له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵَبژارنه‌كانه‌وه‌، سێ كاندید دواى وردبینیكردن دوورخرانه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستا كه‌سى تر وه‌ك كاندید له‌ جێگه‌كه‌یان دانه‌نراوه‌، له‌ كاتێكدا ته‌نیا چوار رۆژ ماوه‌ بۆ كاتى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كاته‌كه‌ى كه‌مه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك دوابخرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، خالید عەباس، لێپرسراوى نووسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد "ئەگەر هه‌یه‌ كاتى دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند رۆژێک دوابخرێت و ئه‌گه‌ره‌كه‌ش به‌هێزه‌".

بڕیارە 20ى مانگى داهاتوو، هەڵبژاردنی خولى شه‌شه‌مى پەرلەمانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان