کوردستانی
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داوا له مووچه‌خۆرانى ده‌كات ئه‌م كاره بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى بایۆمه‌ترى، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ى له مۆڵەتی بێ مووچەدان، بەزووترین کات بایۆمەتری بکەن، راشیده‌گه‌یه‌نێت "بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن".
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، له ئاگاداریینامهكهیدا هاتووە "داوا لە سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە ئێستادا لە مۆڵەتى بێ موچەدان لەسـەر میلاکى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆ و پەیمانگەکان و دامودەزگاکانى دیکەى سەر بە وەزارەتەکەمان، تاکو ئێسـتا بایۆمەترییان نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی شوێنی کارەکانیان بکەن و نووسراویان بۆ بکرێت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، حكومه‌تى عیراق فشارى خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كه ده‌بێت تاوه‌كو كۆتایی ساڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران بایۆمه‌ترییان هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناكات.
پ ح ع