کوردستانی
دابه‌شكردنى ئاو له‌م شاره راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار، هاوڵاتییانی شاره‌كه له دابه‌شنه‌كردنى ئاو له رۆژى شه‌ممه ئاگادار ده‌كاته‌وه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌باى گشتى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار رایگه‌یاندووه "رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كه ده‌كاته 14-9-2024، دابەشکردنی ئاو لە کەلار رادەگیرێت".
راشیگه‌یاندووه "بەهۆی کوژانەوەی گشتیی کارەبای بەردەوام بۆ پێکەوەبەستنی هێڵەکانی (132کی.ڤی) دەربەندیخان - کەلار1 بە وێستگەی تازەی کەلار2، دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "دوای پێکەوەبەستنی هێڵەکە و تەواوبوونی کارەکان، دابەشکردنی ئاو لە کەلار دەستپێدەکاتەوە".
پ ح ع