کوردستانی
دوو خێزان به چه‌قۆ و ساتوور شه‌ڕ ده‌كه‌ن و یه‌كتری بریندار ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێوه حه‌وت كه‌س له هه‌ولێر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و پۆلیسى هه‌ولێریش ئاشكرایكردووه "شه‌ڕه‌كه له سه‌ر كار پێكردنى بیرى ئاو بووه و بەچەقۆ و ساتوور یەکتریان بریندار کردووە و له ئێستادا دووانیان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یانه‌وه له ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان".
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هەولێر رایگه‌یاندووه "دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای (کاوە)ی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دوو ماڵباتدا دروستبوو، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".
راشیگه‌یاندووه "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵێیان و دواجار توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور، یەکتریان زامدار کردووە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران، دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان".
پ ح ع