کوردستانی
توركیا: به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌مان كردووه‌ته ئامانج و گیانى له‌ده‌ستداوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەزگای میتى تورکیا، رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌یان له كه‌مپى مه‌خموور كردووه‌ته ئامانج و گیانى له‌ده‌ستداوه".
میدیای فەرمی تورکیا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئه‌منییه‌كانه‌وه لەناو دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە (میت) رایگه‌یاندووه "ئازاد ئاکنجی، بەرپرسی کەمپی مەخموور، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، له‌کەمپەکە کراوەتە ئامانج و کوژراوە".
دەزگای هەواڵگریی تورکیا راشیگه‌یاندووه "ئازاد ئاکنجی، لە لیستی سووری ئەو کەسانە بووە کە ئامانجی میت بوون و زۆر به وردى چاودێریی كراوه و لە کاتێکی زۆر گونجاو‌دا بەئامانجیان گرتووە".
رۆژی سێشەممە 12ی ئەم مانگه به فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، کەمپى مه‌خموور بۆردوومان کرا.
پ ح ع