کوردستانی
به‌هۆى كوشتنى کچە هەشت ساڵانەکە 10 كه‌س زیندانی‌كران"دایك و براكه‌ى تێدایه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سه‌ر كوشتنى نارین گوران، کچە هەشت ساڵانەکەی دیاربەکر، 10 كه‌س زیندانی‌كران كه دایك و برایه‌كى تێیدایه.
ئه‌مڕۆ دادوه‌ر، به تۆمه‌تى به‌شدارى كردن له كوشتنى ئه‌نقه‌ستى نارین و به‌لاڕێدا بردن و شاردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى بڕیاریدا به ده‌ستگیركردنى چه‌ند كه‌سێك كه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى خۆى تێدایه.
ناهیت ئەرەن، سەرۆکی ژووری پارێزەرانی دیاربەکر لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانییدا وتى "پێشتر دوو کەس زیندانیکرابوون کە بریتین لە مامی نارین و نەوزاد بەختیار، ئەمڕۆش دایک و برا گەروەکەی نارین، ئێستا چوار کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی نارین زیندانی‌کراون".
وتیشى "هەر ئەمڕۆ شەش کەس بە تۆمەتی لەناوبردنی بەڵگەکانی کوشتنی نارین زیندانیکران".
سەرۆکی ژووری پارێزەران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "باوکی نارین و حەوت کەسی تر ئازادکران، سێ کەس بە مەرج ئازادکراون و کەسێکی تریش کە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی خوار 15 ساڵە بە مەرج ئازادکراوە".
پ ح ع