کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد"كارئاسانی كردووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ھاتوچۆی سلێمانی له بڕیارێكى نوێ‌دا وه‌رگرتنى كۆد پێشوهخشته له ماڵپهڕهكهیانهوه هه‌ڵده‌گرێت و هاوڵاتییان و شۆفێرانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه، چیتر پێویست به وه‌رگرتنى كۆد ناكات و راسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان.
له رێگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگاى سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتییان دەكات كە لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 16 / 9 / 2024ه‌وه چیتر بۆ ھەر كارێكی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتییان پێویست بە وەرگرتنی كۆد ناكات لە رێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانییەوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه "ھاوڵاتیی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بكات بۆ راییكردنی مامەڵەكەی بێ وەرگرتنی كۆد، وەك نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەر كارێكی دیكە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری".
هاتوچۆى سلێمانى ده‌شڵێت "تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزەنووسەكانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ، فۆڕمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕدەكاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەكانی ( أصلی ) پێبێت و راستەوخۆ دێتە ناو بەڕێوەبەراتیی هاتوچۆ، بۆ تەواوكردنی مامەڵەكەی".
پ ح ع