کوردستانی
هۆكارى فرۆشتنه‌وه‌ى به‌نزین به ده‌ره‌وه و نه‌فرۆشتنه‌وه‌ى به ناوخۆ ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنه‌رى سووته‌مه‌نى به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌فرۆشنه‌وه به ده‌ره‌وه و له ناوخۆدا به‌كار ناهێندرێن، نرخى به‌نزین به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گران بووه و بووه‌ته هۆى نیگه‌رانى هاوڵاتییان و شۆفێران.
سه‌باره‌ت به هۆكارى فرۆشتنه‌وه‌ى به‌نزین به وڵاتانى ده‌ره‌وه و بۆچى نایفرۆشنه‌وه به ناوخۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له دۆخى سووته‌مه‌نى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئەو بەنزینەی لەناوخۆ بەرھەمی دەھێندرێت لە ناوخۆ بەکار ناھێندرێتەوە و دەفرۆشرێته‌وه بە دەرەوە، چونكه كۆمپانیاكان پشكى به‌رپرسانى تێدایه و ئه‌وانیش بازرگانی بە ھەموو شتێکەوە ده‌كه‌ن".
وتیشى "هه‌رچی پارەى باش پەیدا بکات ئەوە دەکەن، چى لە تەندروستیی و سووتەمەنی و کارەبا و سێكته‌ره‌كانى تریش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌رێم ئێستا توانای ھەیە کارەبای 24 کاتژمێری بەرھەم بھێنێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ئامادە نین غاز بدەن بە وێستگه‌كان تاوه‌کو ئه‌و بڕه کارەبایه بەرھەم بھێنن، چونکە ئەوان سوودی لئ نابینن، بۆیە ئاماده نین ئه‌و كاره بكه‌ن".
پ ح ع