کوردستانی
كاته نوێیه‌كه‌ى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاتى په‌سه‌ندكردنى ناوى كاندیده‌كان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
حاكم عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشكرایكردووه "له‌م هەفتەیە یاخوود هەفتەی ئایینده ناوی كاندیدى لایه‌نه سیاسییه‌كان پەسەند دەكرێن و دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات".
ئه‌گه‌رچى بڕیاره رۆژێك دواى په‌سه‌ند كردنى ناوى كاندیده‌كان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات، به‌ڵام سه‌رۆكى كۆمیسیۆن، رایگه‌یان "پێشبینى ده‌كرێت 20 بۆ 25 ی ئەم مانگە كاتى بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریبكرێت".
پ ح ع