کوردستانی
بڕیارێكى نوێ درا و ئه‌م كه‌سانه زه‌ويیان پێده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگاری کەرکوک، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و مامۆستا و فەرمانبەرانه‌ی به‌پێی سەرژمێریی 1957، ناسنامەیان کەرکوکە، هه‌ر یه‌كه‌یان زه‌وییه‌كى 200 مه‌ترییان پێده‌درێت و له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌منزیكانه تیروپشك ده‌كرێت".
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "600 پارچە زەوی بەسەر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆی کەرکوک دابەشدەکرێت، به‌و مه‌رجه‌ى به‌پێی سەرژمێریی 1957، ناسنامەیان کەرکوک بێت".
وتیشى "هەر پارچە زەوییەک 200 مەترە و بەم نزیکانە تیروپشکی بۆ دەکه‌ن".
روونیشیكرده‌وه "دابەشکردنی زەوییه‌كان، عەرەبی تەعریب ناگرێتەوە و تەنیا ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە کورد و عەرەب و تورکمانانە دەگرێتەوە کە ناسنامه‌كه‌یان بەپێی سەرژمێریی ساڵى 1957ە".
پ ح ع