کوردستانی

مانگی 10 نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی 10 نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت


مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بەهاوكاری سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتی سپی  بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابینكردووە لە كۆتایی مانگی 10دا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

رامیار رزگار، وتەبێژی بازاڕی سوتەمەنی لە سلێمانی راگەیاند " بە هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عیراق نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكاتكە بۆ هەر بەرمیلێك 104 هەزار دینار وەردەگیرێت". 

وتیشی "بەهۆی ئەوەی ئێستا قەیرانی دارایی هەیە، بۆیە ئەو بڕە پارەیە بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان درووست دەكات، بۆیە باشتر وایە حكومەتی هەرێم هاوكاری هاوڵاتیان بكات بۆ كەمكردنەوەی ئەو بارگرانییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ملیۆنێك و 284 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستاندا هەن، كە ئەگەر بۆ هەر خێزانێك 200 لیتر دابین بكرێت ئەوا پێویستمان بە بڕی 256 ملیۆن و 800 هەزار  لیتر نەوت دەبێت". 

باسی لەوەشكرد "بڕیارە لە كۆتایی مانگی 10دا لە ناو سەنتەری شاری سلێمانیدا نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت". 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان