کوردستانی
ئهم خوێندكارانه نائومێد دهكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە یەک بابەت و دوو بابەت ماونەوە و نمرەکانیان لە چلەکاندا بوو و داوایان كرد، بە بڕیارێک ھاوکارییان بکرێت و دەریان بچێنن، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە پەروەردەی سلێمانی نائومێدیان دەکات.
لە پاش تەواوبوونی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نشتیمانی بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12، لە بابهتێک یان دوو بابەت مانەوە و نمرەکانیان لە چلەکاندایە کە نزیکە لە دەرچوونەوە، ئەوەش وای کرد بەشێکیان گردببنەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داوایان کرد، لە وەزارەتی پەروەردەوە بڕیارێکیان بۆ دەربکرێت و ھاوکارییان بکرێت بە پێدانی 10 نمرە، تاوەکو دەربچن و وەک خۆیان باسیان لێوەکرد، زۆرێکیان کاسبکارن و با ساڵێکی تەمەنیان لە بەر وانەیەک نەفەوتێت.
لەوبارەیەوە، مەودا میدیا بەدواداچوونی کرد و لەگەڵ نورەدین عوسمان، لێپرسراوی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی قسەی کرد.
لێپرسراوی بەشی ئەزموونەکان، ئەو خوێندکارانەی نائومێد کرد و وتی "ھیچ شتێک ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕیارەی دراوە ھەر ئەوەیە و ھیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت".
بەپێی قسەکانی مامۆستا نورەدین عوسمان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم پێشتر لەو بارەیەوە بڕیاری داوە بۆ چۆنێتی دەرچوونی خوێندکاران و بۆ ئەمساڵیش ھەمان بڕیار جێبەجێ دەکرێت و بڕیاری نوێ دەرناکرێت.
پ ح ع