کوردستانی

كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاریی ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاریی ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریی ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆدان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن.

هەوڵێك لە ئارادایە كە هەڵمەتی هەڵبژاردن نزیكەی 20 رۆژ بێت، پێشنیازێك هەیە هەڵمەتی هەڵبژاردن لە 26ی ئەیلول بۆ 16ی ئۆكتۆبەر بێت.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەرى ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، هێشتا رۆژی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی نه‌كراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان