کوردستانی
هاتوچۆى سلێمانى لهبارهى ئۆتۆمبێلى مهلیكه ههواڵهكهى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاتوچۆى سلێمانى لهبارهى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلى بێ سهرهتا روونكردنهوهیهك دهدات و دهڵێت، شتێكى لهو جۆره بوونى نییه.
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەدەنگۆی تۆمارکردنی ئوتومبیلی بێ سەرەتا
هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاو کراونەتەوە و بە ناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە. هاتوچۆی سلێمانی هۆبەیەکی نیە بە ناوی وتەبێژ وە هیچ ئەفسەرێکمان ناونیشان و پۆستی ووتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی نییە، وە دەربارەی ئەو جۆرە بابەتە کەس بۆی نیە بەو ناوەوە لێدوان بدات. هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی