کوردستانی

كه‌شوهه‌وا تۆز و خۆڵی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شوهه‌وا تۆز و خۆڵی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌واى بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و تۆز و خۆڵیشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێمى كوردستان".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 1–2 پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

كه‌شناسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمى كوردستان".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە 2 – 3 پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35

سلێمانی: 35 

دهۆک: 34

کەرکوک: 37

هەڵەبجە: 36

زاخۆ: 35

حاجی ئۆمەران: 24 

سۆران: 35 

گەرمیان: 38

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان