کوردستانی
دوو دۆسته دێرینه‌كه‌ى پێشوو "بارزانى و حه‌لبوسى" دژ به یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بارەگای بارزانی، دژى دۆسته‌كه‌ى پێشوویان محه‌مه‌د حه‌لبوسى، كه رایگه‌یاند "لەگەڵ ئەوەدا نین كە هیچ جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو بە پێشمەرگە بدرێت"، وەڵامی ناوبراو دەداتەوە.
خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پێشمەرگە هێزێکی رێکخراوە و لە سەردەمێکی پێویستدا بۆ بەرگریی لە ژیانێکی شکۆمەندانە و خاکی کوردستان هاتووەتە کایەوە".
راشیگه‌یاندووه "پێشمەرگە دژی یەکێک لە دڕندەترین رێکخراوەکان کە داعش بوو، جەنگا و شەهیدی دا، هێزێکی رێکخراوە نەک هێزێکی تائیفی بێت تا دژی پڕچەککردنی بوەستنەوە".
وته‌بێژه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى، له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم ده‌شڵێت "پێشمەرگە هێمای ئاسایش، سەقامگیریی و ئاشتییە".
ئەم وتانە له كاتێدایه، دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبوسى، دژایه‌تى خۆى بۆ پێدانی چه‌كى تۆپهاوێژ و پێشكه‌وتوو بە پێشمەرگە راگەیاند، كه بە یەكێك لە دۆستە نزیكەكانی پارتی و بە تایبەت خودی خاوه‌ن باره‌گاكه، مەسعود بارزانی، دادەنرێت و پێشتر هاوپەیمانێكی نزیكیان هه‌بووە، بەڵام به‌و پێیه بێت ئێستا حه‌لبوسى لە بارزانی و حزبەكەی هەڵگەڕاوەتەوە.
پ ح ع