کوردستانی

دادی هەرێم ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادی هەرێم ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان، ئاگادارى ئەو فەرمانبەرانە ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەترییان ئەنجام نەداوە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەترییان ئەنجامنەداوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "پێویستە ئەو فەرمانبەرانە بە مەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن ، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕدرێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە".

لە راگەیەندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بە گوێرەی راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتریی مانگی تشرینی دووەمی 2024ه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان