کوردستانی
زانیاریی زیاتر له سهر بۆردوومانهكهى مهخموور بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له بارهى بۆردوومانهكهى ئهمڕۆى كهمپى مهخموور، دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێكى بڵاوكردهوه و رایدهگهنێت "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون".
له راگهیهندراوهكهى دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان هاتووه "بەپێی زانیارییەکانمان ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 9:45ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج".
ئاماژهى بهوهشكردووه "بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە".
پ ح ع