کوردستانی
چوار كەس له كاتى ئهنجامدانى تاواندا دەستگیر كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
باندێكی چوار كەسی كه بهدواى شوێنهواردا دهگهڕان، وهك پۆلیسى سلێمانى رایگدهگهیهنێت "له كاتى ئهنجامدانى تاوانەكەیان دەستگیر كران".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی بڵاویكردووهتهوه "دوای ئەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سەیدسادق، تونێلیان لە حەوشەی ماڵەکەدا لێدابوو بۆ گەیشتن بە شوێنەوارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد".
راشیگهیاندووه "دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن".
ئهوهش هاتووه "لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە".
پ ح ع