کوردستانی
بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی، چەند بڕیارێک سه‌باره‌ت به هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ى پەرلەمانی کوردستان دەرده‌کات و ئاماژه به قه‌ده‌غه‌كردنى چەک و نمایشی سەربازیی ده‌كات لە کاتی به‌ڕێوه‌چوونى بانگەشەدا.
لیژنەكه رایگه‌یاندووه "پێویستە هەموو لایەک پابەندی یاسا، بڕیار، رێنمایی و رێساکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هه‌رێمى کوردستان".
ئه‌وه‌ش هاتووه "پێویستە هەموو كاندیدێك، لیست، قەوارە و هاوپەیمانێتییەکان و هەوادار و پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژی و بەریەککەوتن بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن".
لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی، هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازیی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە كردووه و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "کاروان و کەژاوەی درێژی ئۆتۆمبێل کە ببنە مایەی تێکدانی هاتوچۆی گشتی و گرتنی شەقامەکان قەدەغەیە".
پ ح ع