کوردستانی
ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ئه‌م پارێزگایه به كوێ گه‌یشتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ھەموار كردنه‌وه‌ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى هه‌مواره‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت "کۆبوونەوەکان بۆ بابه‌ته به‌رده‌وامه و له ئێستادا زیاتر لە 30 ماددە ھەموارکراوه‌ته‌وه".
پەروین فاتیح، ئەندامی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆى ئەنجومەنی پارێزگاكه ئاشكرایكرد "به مه‌به‌ستى ھەموواركردنه‌وه‌ی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، کۆبوونەوەکانیان بەردەوامى هه‌یه و تاوه‌كو تائێستا زیاتر لە 30 ماددە ھەموارکراوەتەوە له کۆی 76 ماددە"
وتیشى "هه‌روه‌ها چەند ماددەیەکیش رەتکراونەتەوە، بەھۆی ئەوەی یەک واتایان ھەیە و رەشنووسی ھەمواری ماددەکانی دیكه‌ش ئامادەکراوە، بە تایبەت ماددەی 35 کە تایبەتە بە پێک‌ھێنانی لیژنەکان، لە ناویاندا لیژنەی یاسا، دەسپاکی و ئاسایش و بەرگری، کە تەواوکەری کارەکانی یەکترین بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌كه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆى ئه‌نجومه‌ن حەوت کەس ھەڵبژێردراون و پێنج کەسیان ئامادەی دانیشتەکانی ھەمواری پەیڕەوەکە بوون، وه کۆبوونەوەکانیش بەردەوام دەبن تاوه‌كو تەواوی ماددەکان ھەموار ده‌کرێنەوە".
پ ح ع