کوردستانی
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی ههرێم، پێشبینییەکانی كهشوههواى بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنێت "پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگهیاندووه "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
راشیگهیاندووه "سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم".
ئاماژهى بهوهشكردووه "پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35
سلێمانی: 35
دهۆک: 35
کەرکوک: 38
هەڵەبجە: 36
زاخۆ: 36
حاجی ئۆمەران: 26
سۆران: 33
گەرمیان: 39
پ ح ع