کوردستانی

دژە تیرۆر دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیر ده‌کات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژە تیرۆر دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیر ده‌کات

مه‌ودا میدیا-

دەزگای دژە تیرۆری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەزگای دژە تیرۆری عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو تیرۆریستمان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرد".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە پارێزگای نەینەواش لە ئاکامی کێوماڵکردنی ناوچە شاخاوییەکاندا توانیویانە 10 حەشارگە و مۆڵگەی تیرۆریستان تێکبدەن و چوار بۆمبی چێندراو و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراویش بتەقێننەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە پارێزگای ئەنباریش چوونەتە سەر دوو حەشارگە و دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان