کوردستانی
به‌هۆى جزدانه‌كه‌یه‌وه گه‌نجێك له شوێنێكى مەترسیدار گیردەخوات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گه‌نجێكى گه‌شتیار له لەخەرەندی رواندز به هۆى ئه‌وه‌ى جزدانه‌كه‌ى لێده‌كه‌وێته‌خواره‌وه و به‌دوایدا ده‌ڕوات گیرده‌خوات و له لایه‌ن تیمه‌كانى بەرگریی شارستانیی سۆرانه‌وه رزگار ده‌كرێت.
بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادار کراینەوە کەوا گەشتیارێکی خەڵکی هەولێر، بەمەبەستی گەشت و سەیران رووی لەو ناوچەیە کردووە و لەخەرەندی رواندز گیریخواردووە".
راشیگه‌یاندووه "بەهۆی مەترسی شوێنەکەوه، دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمێک دەرچوون بۆ شوێنی رووداوه‌كه و توانرا رزگار بکرێت".
بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ئەو کەسە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی جزدانی پارەکەی دەچێتە خوارەوە و ناتوانێت لە شوێنەکە بێتە سەرەوە و گیردەخوات".
پ ح ع