کوردستانی

هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ى "هه‌ژمارى من"یان پڕكردووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ى "هه‌ژمارى من"یان پڕكردووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌ زۆر "هه‌ژمارى من"ى پێ پڕكراوه‌ته‌وه‌ ده‌توانێت سكاڵا بكات و بانكه‌كه‌ى بگۆڕێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عیراق "لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتووە وەزارەتی دارایی لە رێگەی ماڵپەڕەکەیان mof.gov.iq پەڕەیەکی نوێ سکاڵا بۆ ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی هەرێم دەکاتەوە کە "هەژماری من"یان بە زۆر پێدروست کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "مووچەخۆران دەتوانن بانکەکەیان بگۆڕن و بیکەن بە یەکێک لە بانکە نیشتیمانییەکانی عیراق".

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له‌ دواى كاركردنى ئه‌و لینكه‌، فه‌رمانبه‌ران راسته‌وخۆ ده‌توانن بانكه‌كانیان بگۆڕن بۆ سه‌ر بانكێكى عیراقى و له‌ دواى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌بێ گرفت له‌و بانكانه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان