کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت حوکمڕانیمان خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت حوکمڕانیمان خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى رایده‌گه‌یه‌نێت "دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى یه‌كێتییدا هاتووه‌ "ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد و لەدیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست کە وەڵامدەرەوەی خواستی هاوڵاتییان و پارێزەری مافەکانیان بێت، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بەرەوپێشچوونی هەرێمەکەمان و رەوتی دیموکراسی لەناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە، هەوڵەکانی لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیردا بێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دى ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "یەکێتی هەموو هەنگاوێک دەنێت و دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان