کوردستانی
دوو تیرۆریست دهستگیر دهكرێن و 10 مۆڵگهى داعشیش خاپوور دهكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە سنووری پارێزگای سلێمانى دوو كهس تۆمەتی تیرۆریست بوونیان له لایهن شانەی ئەمنیی عیراقهوه دەستگیر دهکرێن و 10 مۆڵگەی داعشیش له نەینەوا خاپوور دهکرێن.
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردووهتهوه "بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانیمان دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەین".
راشیگهیاندووه "هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر زنجیرەیەک هەڵمەتیان دژی داعش ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە توانیویانە 10 مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە سنووری نەینەوا خاپوور بکەن و شەش پشتێنی بۆمبڕێژکراو و دوو بۆمبی چێندراویش تەقێندراونەتەوە".
ئهوهش هاتووە "هێزەکانی دژە تیرۆر لە دابەزینێکی ئاسمانیدا توانیویانە دوو تیرۆریست لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن".
پ ح ع