کوردستانی

ئەمەی کوردستان بەنزین نییە و بەڵکو شتێکی ترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەی کوردستان بەنزین نییە و بەڵکو شتێکی ترە

مەودا میدیا-

بەنزین چۆن بەرھەم دەھێندرێت و ئەو بەنزینەی لە ھەرێمی کوردستان بەکار دەھێندرێت، تەندروست و بێ زیانە یان ناتەندروستە و خوڵقێنەری کارەساتە؟سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی سووتەمەنی باسی چۆنێتی بەرھەمھێنانی بەنزین دەکات و دەڵێت " ئەمەی کوردستان بەنزین نییە و بەڵکو مەوادی چاککردنی بەنزینە".

ئەو سەرچاوەیە بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "نەفتا بەرھەمێکە پێش بەنزینە و نابێت بکرێتە ناو ئۆتۆمبێلەوە، ئێمە لە پاڵاوگەکانی کوردستان  تەنانەت لە پاڵاوگە بچوکەکانیش ھەمانە و ئەوەش بە دوو رێگا دەکرێتە بەنزین".

وتی "یەکەم لە رێگە تەندروستەکەوەیە و لە پاڵاوگەکەوە دەکرێت، بە چەند قۆناغێک دەڕوات و نە شێرپەنجەی پێوەیە و نە دیلکۆ و نەسووتانی فیولپەمپ و نە کێشە بۆ ئۆتۆمبێل دروستدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "دووەم  رێگە ناتەندروستە لە ساحەکانەوە بەو شێوەیە کە نەفتا لەگەڵ مەوادی ئێم تی ئی و مەوادی چاککردن، تێکەڵ دەکرێت و دەکرێتە بەنزین، کە ئەمەیان بەکەڵکی ھاوین نایەت، لە ھاوین کۆمەڵێک کێشە دروست دەکات، بەڵام بۆ زستان تا رادەیەک باشترە".

ئەو سەرچاوەیەی سووتەمەنی روونیشیکردەوە "لە راستییە ئەوە بەنزین نییە و ئەوەی دەھێندرێتە ناوخۆ تەنھا مەوادی چاککردنی بەنزینە نەک بەنزین خۆی, بۆیە شۆفێرانی نیگەران کردووە و گەشتووەتە ئەم دۆخە".

پ ح ع08:54





 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان