کوردستانی

داوای بە هاناوەچوون دەکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى كه‌سێك

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای بە هاناوەچوون دەکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى كه‌سێك

مەودا میدیا-

دوێنێ شەممە، گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی رزگاری لە قەزای کەلار کەوتە ناوی ئاوی رووباری سیروان و خنکا.

تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوەو کەسوکارەکەی داوا لە تیمەکانی مەلەوانی و غەتاس دەکەن فریایی بکەن و بەدوای تەرمەکەی بگەڕێن.

تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانى سنوره‌كه‌ و چه‌ندین كه‌سى مه‌لوان له‌ دوێنێوه‌ له‌ گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 10 حاڵه‌تى خنكان له‌ ئاوى سیروان له‌ سنورى ده‌ربه‌ندیخان و ده‌وروبه‌رى تۆماركراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan