کوردستانی

بەغدا ئەو پارەیەی چۆن ناردووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەغدا ئەو پارەیەی چۆن ناردووە؟

مەودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق زانیاریی له‌باره‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌مڕۆ به‌غدا خستویه‌تییه‌ سه‌ر حسابى دارایی هه‌رێم.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو 570 ملیارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بەغدا خستیە سەر حسابی دارایی هەرێم پارە نەدراوەکانی مانگی 7 و 8 بوو".

وتیشی "تا ئێستا حساباتی مانگی نۆ تەواو نەبووە و هه‌ركات ئه‌ویش ته‌وابوو ده‌خرێته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan