کوردستانی
دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەهۆی نەبوونی کارمەند و بوودجە دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کێشەی تێدەکەوێت و ئەمساڵ تەواو نابێت.
زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی کارکردنی 200 مەتر زەوی پێدەدرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50٪یان فۆرمیان پڕکردووەتەوە، بەشێک لە وەزارەت و دەستەکانیش فۆرمەکانیان بۆ وەزارەتی شارەوانی ناردوون و هەفتەی داهاتوو دەست بە وردبینی دەکرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا كه له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستى كه‌وتووه "تا ئێستا پرسى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانى له هیچ شاره‌وانییه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغیی كۆتایی و كاره‌كانیش ته‌واو نه‌كراون".
سەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "تا کۆتایی ئەمساڵ دابەشکردنی زەوی تەواو نابێت، چونکە هێشتا رێکارە یاساییەکان تەواو نەبوون و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەم پرۆسەیەدا هاوکارمانە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاربوو له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران بكرێت.
ع